٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

رۆژانی داھاتوو پارتی خۆی تۆمار دەکات بۆ بەشداری لەھەڵبژاردنەکانی عێراق"

سەرچاوە: KDP.info

کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق داوای لە لایەنە عێراقیەکان کرد بەمەبەستی بەشداری لە پرۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان ناوی خۆیان لە کۆمسیۆن تۆمار بکەن، بەرپرسێکی ھەڵبژاردنەکانی پارتیش دەڵێ، خەریکی خۆ ئامادەکردنین و لەچەند ڕۆژی داھاتوو خۆمان تۆمار دەکەین.

نیازی حەمە عەزیز، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەشی ھەڵبژاردنەکانی پارتی بەمالپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "هێشتا پارتی لەھیچ پارێزگایەکی عێراق خۆی تۆمار نەکردوە بۆ بەشداری کردن لە پرۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، کە بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵ لە پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەبچێت جگە لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، بەڵام بەشی ھەڵبژاردنی پارتیمان خەریکی خۆ ئامادەکردنە بۆ ئەوەی ڕێکارە یاساییەکان بگرینەبەر بۆ خۆ تۆمارکردن.

بەرپرسەکەی پارتی دەشڵێت: " لە ھەموو ئەو پارێزگایانەی کوردیان تێدایە پارتی لیست و کاندیدی بەھێزی دەبێت، بەڵام بڕیاری کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ خۆ تۆمارکردن چەند ڕۆژێکە دەرچووە و ھێشتا کاتمان لەبەردەمدا ماوە.

نیازی حەمە عەزیز گوتیشی: " ڕاستە کۆتایی ئەمساڵ وادەی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراقە، بەگشتی ھێشتا ھیچ ھەنگاوێکی وەھا نەگیراوەتە بەر بۆ دەستپێکردنی ئامادەکارییەکان، ئێمەیش وەک بەشی ھەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەکاتی گونجاو دەست بە ئامادەکاریەکان دەکەین، بەتایبەتی لە ھەردوو پارێزگای کەرکووک و نەینەوادا.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار