٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمڕۆ دەنگ لەسەر دروستکردنی چەند ناحیەیەکی نوێ دەدرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر گوتی، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر کۆدەبێتەوە و تێیدا دەنگ لەسەر دروستبوونی چەند ناحیەیەکی نوێ لە سنووری پارێزگای ھەولێر دەدرێت.

دکتۆر عەلی ڕەشید، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر کۆدەبێتەوە و لەو کۆبوونەوەیە دەنگ دەدرێت بۆ دروستکردنی چەند ناحیەیەکی نوێ بۆ قەزای پیرمام، ئەوانیش دروستکردنی ناحیەی کۆڕێ و ناحیەی بناری سەفین و ناحیەی بەستۆرە و لێککردنەوەی ناحیەی دارەشەکران لە قەزای خەبات و بەستنەوەی بە قەزای پیرمام، ھەروەھا دروستکردنی ناحیەی بێستانە لە قەزای بنەسڵاوە و دروستکردنی گوندی ئازادی لەناحیەی باسرمە، ئەوەش پاڵپشت بە راپۆرتی لیژنەی ناوخۆ و نووسراوی پارێزگای ھەولێر".

دکتۆر عەلی ڕەشید گوتیشی: "خاڵێکی دیکەی کۆبوونەوە بەڕێوەبەری ئاودێری ھەولێر میوانداریکراوە لەبارەی پڕۆژەکانیان و ڕوونکردنەوە دەدات، جگە لەوەش شەش ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانیەکان لە ناحیەکان دەنگی لەسەر دەدرێت، ھاوکات ئەندامێکی کۆمەڵی دادگەری بەناوی چنار جەلال لەسەر داواکاری خۆی دەست لەکار دەکێشێتەوە و دواتر نووسراو بۆ کۆمسیۆن دەکەین کێ دیاری بکرێت لە شوێنی دادەنرێت".

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار