٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لێدوانی سەرۆكی فراکسیۆنی پارتی لەبارەی لابردنی بڕگەی پاشەکەوتی مووچە

سەرچاوە: KDP.info

به‌غدا-KDP.info- دكتۆرە ڤیان سەبری سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لەبارەی بڕگەی دانەوەی پاشەكەوتی مووچە ڕاگه‌یاند: "ئێمە وەكو پارتی بە هەموو جۆرێك لەگەڵ ئەوەین پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران بدرێتەوە، چونكە ئەمە مافی فەرمانبەرانی هەرێمە و پێویستە تەرخانی دارایی لە لایەن حكوومەتی عێراقەوە بۆ بكرێت".

هەموو ئەوانەی موزایەدە لەو بارەیەوە دەكەن تەنیا یاری بە هەست و سۆزی خەڵك دەكەن. كەسیان داوای ئەوەیان نەكردووە كە دەبێ بڕە پارە تەرخان بكرێت بۆ ئەو مەبەستە. 

 

هەواڵی پەیوەندیدار