٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڤیان سەبری بۆ KDP: هۆكاری دواكه‌وتنی کۆبوونەوەی په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرا ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

‎ھەولێر-KDP.info- کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بۆ پڕۆژە بوودجەی سێ ساڵی عێراق بۆ کاتژمێر ٨ی ئەمشەو دواخراو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتیش دەڵێ، ھێشتا گرفت ماوە. 

‎د. ڤیان سەبری، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "کۆبونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ کاتژمێر ٨ی ئەمشەو دواخرا تاکو دەرفەت بدرێت بە لیژنەی دارایی ئەو بڕگانەی دەستکاری دەکرێت دەنگی لەسەر بدات".

‎ڤیان سەبری گوتیشی: "گرفت لە پڕۆژە بوودجە ھێشتا زۆر ماوە بۆیە دەمانەوێت تەواوی گرفتەکان چارەسەر بکرێت ئەوکات بیبەینە ناو ھۆڵی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان، ھەر ئەوەش وای کرد کۆبوونەوە دوا بکەوێت بۆ کاتژمێر ٨ی ئەمشەو".

 

عەزیز ڕەسووڵ

هەواڵی پەیوەندیدار