مەسرور بارزانی پیرۆزبایی ئاڕاستەی رەجەب تەیب ئەردۆغان دەکات

هەولێر -KDP.info-سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرۆککۆماری نوێی تورکیا دەکات و، هیوا دەخوازێت، لەم خولەیدا زیاتر برەو بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا بدەن.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی هەڵبژاردنەوەی رەجەب تەیب ئەردۆگان وەک سەرۆککۆماری تورکیا، پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستە کرد، کە تێیدا هاتووە، پیرۆزبایی لە بەڕێز رەجەب تەیب ئەردۆغان دەکەم، بە بۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆککۆماری تورکیا.
لە پەیامە پیرۆزباییەکەیدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەشڵێ، هیوادارم لەم خولەی سەرۆکایەتییەکەیدا، زیاتر برەو بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا بدەین.




