٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"بەرپرسانی ھەرێمی کوردستان و عێراق لە ئاھەنگی دەرچوونی قوتابیانی زانکۆی ئەمەریکی لە دھۆک بەشداری دەکەن"

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک -KDP.info- ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای ھەرێمی کوردستان و عێراق خۆڵی پێنجەمی دەرچووانی زانکۆی ئەمەریکیی کوردستان لە دھۆک بەڕێوە دەچێت و بەرپرسێکی زانکۆکەش دەڵێ، ئەمڕۆ 153 قوتابی کۆتایی بە قۆناغی خوێندن دێنن لە چوار کۆلێژی زانکۆی ئەمەریکی لە دھۆک.

ھەڵمەت کێستەیی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی زانکۆی ئەمەریکی-کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ ئێوارە ئاھەنگی خۆڵی پێنجەمی دەرچووانی قوتابیانی زانکۆی ئەمەریکی لە دھۆک بەڕێوە دەچێت و لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان و عێراق بەرپرسان بەشداریی خۆڵی پێنجەمی زانکۆی ئەمەریکی لە دھۆک دەکەن و چەندین گوتار و چالاکیی جوراوجۆر بەڕێوە دەچن، نوێنەرانی وڵاتانی بیانییش لە ھەرێمی کوردستان میوانی زانکۆی ئەمەریکی دەبن.

ھەڵمەت کێستەیی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ئەمساڵ 153 قوتابی کۆتایی بە خوێندن دێنن لە زانکۆی ئەمەریکی لە دھۆک و دوای چوار ساڵ لە خوێندن بڕوانامەی بەکالۆریۆسیان پێ دەدرێت و قوتابیانی خۆڵی پێنجەم لەم بەشانە خوێندوویانە: ئەندازیاری و کارسازی و خوێندنی نێودەوڵەتی و زانست و ھونەر، خۆڵی یەکەمی دەرچووانی زانکۆکە لە ساڵی 2019 بەڕێوە چووە و ساڵانە بەردەوام دەبێت.''

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار