٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەنتەرێکی تایبەت لەبارەی کاروباری کوردانی فەیلی لە هەرێمی کوردستان دادەمەزرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  بەرپرسی نووسینگەی کاروباری کوردانی فەیلی گوتی، لەم ڕۆژانە بڕیار لەبارەی دامەزراندنی سەنتەرێکی تایبەت بە کاروباری کوردانی فەیلی دەدرێت، کە لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک بارزانی دادەمەزرێت و سەرۆکی حکوومەتیش ڕەزامەندیی لەسەر دامەزراندنەکە دەربڕیوە.

عەلی فەیلی، بەرپرسی نووسینگەی کاروباری کوردانی فەیلی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''بڕیارە سەنتەرێک لە هەرێمی کوردستان بکرێتەوە لەبارەی کاروباری کوردانی فەیلی و دیراسەی ئەوە دەکرێت بە چ شێوەیەک سەر بە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بێت، بۆیە خەریکی دامەزراندنی ئەو سەنتەرەین، بۆیە لەو ڕۆژانە بڕیار لەبارەی دامەزراندنی ئەو سەنتەرە دەدرێت.''

عەلی فەیلی گوتیشی: ''لە کۆنفرانسی زانستیی کوردانی فەیلی سەرۆک بارزانی پێشنیاری کرد کە سەنتەرێک بکرێتەوە بۆ ئیش و کارەکانی کوردانی فەیلی لە هەولێر، چونکە کوردانی فەیلی کێشەیان زۆرە، وەکوو کێشەی یاسایی و ناسنامە و قەربووکردنەوە و سەروەت و سامان کە 43 ساڵە دەستی بەسەردا گیراوە و پێویستە لایەنێک ئەو کارە جێبەجێ بکات و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕەزامەندیی داوە کە ئەو ڕاسپاردەیەی سەرۆک بارزانی جێبەجێ بکەن.''

فەیلی باسی لەوەش کرد: ''لە عێراق و هەرێمی کوردستان ژمارەی کوردانی فەیلی زۆرە و دەگاتە دوو ملیۆن کەس کە تا ئێستا مافە سەرەتاییەکانی خۆیان وەرنەگرتووە.''

 

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار