شاخەوان عەبدوڵڵا بۆ KDP: داوامانکردووە لیژنەی دارایی کارەکانی رابگرێت

بەغدا-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، نووسراوێکی فەرمیمان ئاراستەی لیژنەی دارایی کردووە کارەکانی لیژنە رابگرن، تاوەکو ئەندامانی لیژنە بەپێی یاسا سەرلەنوێ دادەڕێژنەوە، چونکە ئەندامانی لیژنە لەڕێژەی یاسایی زیاترە.
دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "بەپێی یاسا و ماددەی 73 لەپەیڕەوی ناوخۆ پێویستە ژمارەی ئەندامانی لیژنەی دارایی 23 ئەندام بێت، کە لەئێستادا ژمارەیان 24 ئەندامە، بۆیە بەپێی نووسراوێکی فەرمیی داوامان کردووە ژمارەیان بۆ رێژەی یاسایی کەمبکرێتەوە بۆ 23 ئەندام، بۆیە پێویستە کارەکانی لیژنەی دارایی رابگرن تا ئەوکاتە ژمارەی ئەندامان کەمدەکرێتەوە".
دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا گوتیشی: "ھەرکاتێک ژمارەی ئەندامان بۆ رێژەی یاسایی کەمکرایەوە بۆ 23 ئەندام ئەوکات دەتوانن دەست بەکارەکانیان بکەنەوە، چونکە خۆی پێویستە ژمارەی ئەندامانی لیژنە 21 ئەندام بێت و دەتواندرێت دوو ئەندامیشی بۆ زیاد بکرێت ببنە 23 ئەندام، بەڵام ئێستا ئەندامانی لیژنەی دارایی 24 ئەندامە، بۆیە پێویستە کەمبکرێتەوە ئەوکات کارەکانیان ئەنجامبدەن".
بڵند ئیبراھیم




