٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسرور بارزانی رەزامەندی لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی زەوییەکانی کەرتی 21ـی تۆبزاوە ئەحمەد دا

سەرچاوە: KDP.info

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رەزامەندی دا لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی زەوییەکانی کەرتی 21ـی تۆبزاوە ئەحمەد و گرتنەبەری رێکكاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانەی ببوونە هۆکاری دروستبوونی ئەو کێشەیە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی زەویەکانی کەرتی (21)ـی تۆبزاوە ئەحمەد، لە سنووری شارەوانیی ھەولێر ھاوشێوەی زەوی سندووقی، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، رەزامەندیی دا لەسەر چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە.

هەروەها ئاماژە بەوەشدرا، کە سەرۆکوەزیران رەزامەندەی داوە لەسەر گرتنەبەری رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانەی بوونەتە ھۆکاری دروستکردنی ئەو کێشەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار