ھیبە نەجیب: زۆرترین خزمەتی خەڵکی کوردستان دەکەم
_(1)__2023_05_22_h17m24s32__ER.jpg)
هەولێر -KDP.info- دوای ئەوەی حەفتەی ڕابردوو لەلایەن وەزارەتی داد ڕێوڕەەسمی دەستبەکاربوونی دەرچوو، دادنووسە تاقانەکەی کریستیان دەڵێت، ھەوڵ دەدەم زۆرترین خزمەت بە خەڵکی ھەرێمی کوردستان بکەم بەبێ جیاوازی.
ھیبە نەجیب عەبدۆ، دادنووسە کریستیانەکەی عەنکاوە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پێشتر لە سەردەمی رژێمی بەعسەوە قەدەغە کرابوو ھیچ ھاووڵاتییەکی کریستیان بکرێتە دادنووس، بەڵام دوای 13 ساڵ لە خزمەتکردن لەسەر میلاکی وەزارەتی داد متمانەی ئەوەم پێ درا وەک دادنووس لە قەزای عەنکاوە دەستبەکار بم، ئەوەش شانازییەکی گەورەیە، ھەم بۆ من و ھەم بۆ پێکھاتەی کریستیان."
دادنووسە کریستیانەکە ڕوونی کردەوە: "بەپێی یاسا ھیچ ڕێگرییەک نییە بۆ ئەوەی کریستیانێک ببێتە دادانووس و من یەکەم ھاووڵاتیی کریستیانم لە سنووری پارێزگای ھەولێر وەک دادنووس دەستبەکار دەبم."
ھیبە نەجیب عەبدۆ دەڵێت: "هەموو ھەوڵێک دەدەم زۆرترین خزمەت بە خەڵکی ھەرێمی کوردستان بکەم و بەبێ جیاوازی ئەرکی خۆم بەرامبەر بە ھاووڵاتیان جێبەجێ دەکەم، چونکە ئەوەی لای من گرینگە جێبەجێکردنی یاسا و خزمەتی خەڵکە."
قائید میرۆ




