شاندێکی بازرگانی وڵاتی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستانە

هەولێر-KDP.info- دوای سەردانی شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی ئەمەریکا، شاندێکی بازرگانانیی ئەمەریکاش سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە و لەم دوو ڕۆژەدا دەست بە دیدار و کۆبوونەوەکانیان دەکەن .
دکتۆر محەمەد شوکری بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''شاندێکی بازرگانیی ئەمەریکا کە نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەیان سامی عەبدولڕەحمانیان لەگەڵە سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە. لەم دوو ڕۆژە لە هەرێمی کوردستان دەست بە دیدار و کۆبوونەوەکانیان دەکەن.''
دکتۆر محەمەد شوکری گوتیشی: ''مەبەست لەو سەردانەش بۆ ئەوەیە کە لە هەرێمی کوردستان کاری وەبەرهێنان و بازرگانی بکەن و ئێمەش هەموو ئاسانکارییەکیان بۆ دەکەین، چونکە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی وەبەرهێنەری بیانی بێن لە هەرێم کار بکەن ئاسانکاریی تەواویان بۆ دەکات و هەمیشە دەرگایان واڵایە.''
لە ماوەی ڕابردوو بە بانگهێشتێکی فەرمی شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی ئەمەریکایان کرد و چەندین دیدار و کۆبوونەوەیان ئەنجام دا و لە میانەی ئەو سەردانەدا داوایان کرد شاندە بازرگانییەکانی ئەمەریکا سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن و بڕیار درا کە شاندێکی بازرگانانیی ئەمەریکا سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن لە بواری وەبەەرهێنان، هەر بۆیە ئەو شاندە بازرگانییەی ئەمەریکا سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە.''
بڵند ئیبراهیم




