٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

چاوەڕێ دەکرێت ئەم ھەفتەیە پڕۆژە یاسای به‌ پارێزگا بوونی هه‌ڵه‌بجه‌ پەسەند بکرێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دوو خوێندنەوەی بۆ پڕۆژەی ھێنانە کایەی پارێزگای ھەڵەبجەی کردووە، ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانیش دەڵێ، چاوەڕێ دەکەین لەم ھەفتەیە یاساکە پەسەند بکرێت.

یادگار مەحموود، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "لە پاش پەسەنکردنی پڕۆژە یاساکە، سنووری جوگرافیای پارێزگای ھەڵەبجە، لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە ھاوکاری وەزارەتی پلاندانان سنووری پارێزگاکە دیاری دەکرێت".

یادگار فایەق گوتیشی: "لە خوێندنەوەی سێیەمی پڕۆژەی یاسای ھێنانە کایەی پارێزگای ھەڵەبجە بڕگە بە بڕگەی پەسەند دەکرێت، ھیچ تەوژمێکی وا دژ نییە کاریگەری ھەبێت لەسەر پڕۆژە یاساکە و پەسەند نەکردنی، وەک لیژنەی یاسایی ھەموو بنەما یاسایی و دەستوورمان خستووەتە ڕوو، ھاوکات لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش دووجار رەزامەندبوونی ھاتووە ھەڵەبجە بکرێتە پارێزگا، لە ساڵی ٢٠١٣ پڕۆسەی بە پارێزگا بوونی ھەڵەبجە لە سەرۆکایەتی ھەرێم و حکوومەت و پەرلەمانی کوردستان دەستی پێکرد، ھیچ ڕێگایەک نییە بۆ ڕێگری کردنی بە پارێزگابوونی ھەڵەبجە".

فایەق گوتی: "لە بوودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان دەبێت ھەڵەبجەش پشکی خۆی ھەبێت، داوای بوودجەیەکی تایبەتمان کردووە بە ھەڵەبجە، ھەڵەبجە لە ناوبردنی بەکۆمەڵی تێدا ئەنجام دراوە، پێویستی بە قەرەبووکردنەوە و ئاوەدانکردنەوەی زیاتر ھەیە".

ھەروەھا ئاماژە بەوەش دەکات: "رۆژی سێشەممە و پێنچ شەممەی ئەم ھەفتەیە دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ھەیە، چاوەڕێ دەکرێت لەم ھەفتەیە خوێندنەوەی سێیەم بۆ پڕۆژە یاساکە بکرێت و پەسەند بکرێت".

 

عەزیز ڕەسووڵ

هەواڵی پەیوەندیدار