سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكى باڵاى ئه‌ڵمانى كۆبووه‌وه

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2023/5/1 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێكى باڵاى ئه‌ڵمانى كرد كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان د. یۆخن فلاسبارس وه‌زیرى ده‌وڵه‌ت بۆ هاریكاریى ئابوورى و گه‌شه‌پێدان و ڤێرنه‌ر گاتزه‌ر وه‌زیرى ده‌وڵه‌ت بۆ كاروبارى دارایى.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه به‌ڕێزان باڵیۆزى ئه‌ڵمانیا له عێراق و كونسوڵى گشتیى ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێر ئاماده‌ى بوون، بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى گشتیى عێراقیان تاوتوێ كرد.
شاندى میوان وێڕاى ده‌ربڕینى به‌رده‌وامیى پشتگیریى ئه‌ڵمانیا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، خواستى وڵاته‌كه‌یان بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا دووپات كرده‌وه.
لاى خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕینى سوپاس و پێزانینى هه‌رێمى كوردستان بۆ پشتگیرى و هاوكارییه‌كانى گه‌ل و حكوومه‌ت و په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیا، دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان خوازیاره په‌یوه‌ندییه‌كانى له هه‌موو بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا په‌ره پێبدات، هه‌روه‌ها ئاماده‌یى بۆ هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بۆ كه‌رتى تایبه‌ت و وه‌به‌رهێنانى ئه‌ڵمانى له هه‌رێمى كوردستان نیشان دا.
كاریگه‌ریى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا له‌سه‌ر عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون، هه‌روه‌ها ماڵئاوایى له به‌ڕێز باڵیۆزى ئه‌ڵمانیا له عێراق كرا كه له ماوه‌یه‌كى نزیكى داهاتوودا كۆتایى به ئه‌ركه‌كه‌ى له عێراق دێت و نێچیرڤان بارزانى هیواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركى تازه‌یدا بۆ خواست.




