٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە حاجی ئۆمەران جووڵەی بازرگانی زیادی کردووە

سەرچاوە: KDP.info

حاجی ئۆمەران -KDP.info- بە گوتەی بەرپرسی ڕاگەیاندنی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران جووڵەی بازرگانی لە دەروازەکە زیادی کردووە و دەشڵێ، ڕێژەی ھاتوچۆی گەشتیارانیش لەم مانگەدا زیاد بووە لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێراندا.

سیروان حەسەن، بەرپرسی ڕاگەیاندنی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ڕۆژانە بەپێی بڕیار و ڕێنمایییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی، دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران کارەکانی بەڕێوە دەبات و لەم مانگەدا لە سنووری دەروازەی حاجی ئۆمەران جووڵەی بازرگانی زیاتر بووە و ڕێژەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، ئەوەی جێگەی خۆشحاڵییە بۆ ئێمە وەک حکوومەت و دەروازە، زیادبوونی جووڵەی بازرگانی.''

سیروان حەسەن گوتیشی: "جگە لە ھێنانی کاڵا و ئاڵوگۆڕی بازرگانی ھەر لەم مانگەدا ڕێژەی ھاتوچۆی گەشتیارانیش لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران زیادی کردووە، ڕۆژانە گەشتیارێکی زۆر لە ڕێگەی دەروازەی نێودەڵەتیی حاجی ئۆمەرانەوە دێنە ھەرێمی کوردستان و بەپێچەوانەوە گەشتیاری ئێمەیش دەچنە وڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران.''

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار