پرسه‌نامه‌یه‌ك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه
__2023_04_06_h15m13s27__ER.jpg)
كۆچى دواییى پێشمه‌رگه و تێكۆشه‌رى دیارى كوردستان خوالێخۆشبوو مامۆستا شێخه‌ڵلا ئیبراهیم خه‌مبارى كردم. پرسه و سه‌ره‌خۆشیى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكار و هاوڕێیان و هاوسه‌نگه‌رانى ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌میانم. له خواى مه‌زن داواكارم گیانى به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
خوالێخۆشبوو مامۆستا شێخه‌ڵلا ئیبراهیم، نموونه‌ى كوردێكى دڵسۆز و وه‌فادارى كوردستان بوو. هه‌موو ته‌مه‌نى خۆى به پێشمه‌رگایه‌تى و خه‌بات و خزمه‌ت بۆ گه‌ل و وڵاته‌كه‌ى به‌خشى. له سه‌رده‌مى شۆڕش وه‌ك پێشمه‌رگه و تێكۆشه‌رێكى كۆڵنه‌ده‌ر، له سه‌رده‌مى ئازادیشدا هه‌میشه نموونه‌یه‌كى دیارى خزمه‌ت و وه‌فادارى بووه. گیانى شاد و یادى هه‌میشه به خێر بێت.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان




