پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق ئەم جارە بۆ سێ ساڵ دانراوە

بەغدا -KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق گوتی، پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق ئەم جارە زۆر گرنگە و سەقامگیریی ئابووری دروست دەکات، چونکە بۆ سێ ساڵ دانراوە و پشکی هەرێمی کوردستانیش بەپێی ڕێککەوتنی هەردوو حکوومەتی هەرێم و بەغدا تێیدا جێگیر کراوە.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، دکتۆرە ڤیان سەبری، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای بودجە دەکرێت و ئەوە زۆر گرنگە و دواتر لە خوێندنەوەی دووەم گفتوگۆ دەست پێ دەکەن و هیوادارین لە ماوەیەکی نزیکدا پەسەند بکرێت.
دکتۆرە ڤیان سەبری گوتیشی: ئەو ئەو پرۆژەیاسایە زۆر گرنگە و بۆ سێ ساڵە و زۆر چاوی لە هەژار و کەمدرامەتەکانە و گرنگیی بە هەموو چین و توێژەکان داوە لە هەموو ڕوویەکەوە، بۆیە بۆ هەموو عێراق بەگشتی و هەرێمی کوردستانیش زۆر باشە، چونکە بەپێی ڕێککەوتنی نێوان هەردوو حکوومەتی هەرێم و بەغدا پشکی هەرێمی تێدا جێگیر کراوە، بۆیە پرۆژەیاسایەکە بۆ هەموو عێراق گرنگە و زۆر باشە .
سەبری ڕوونیشی کردەوە: ئەو پرۆژەیاسایە زۆر گرنگە کە سەقامگیریی ئابووری دروست دەکات بەهۆی ئەوەی بۆ سێ ساڵە، باشترە لەوەی ساڵانە بێت و زۆر بخایەنێت تا پەسەند بکرێت، بۆیە ئەم جارە بۆ سێ ساڵە، ئەمەش زۆر باشە و هەموو پرسەکانی پەیوەندی بە هاووڵاتیان هەیە، تێیدا هاتووە و پرۆژەیاسایەکی گشتگیرە و بۆ هەرێمی کوردستانیش باشە، چونکە ڕێککەوتن لە نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر ی کراوە.
بڵند ئیبراهیم




