٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هاوار محەمەد: سبەی پارتی و یەکێتی کۆ دەبنەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info-  کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان بەردەوامە بۆ ڕێککەوتنێک دەربارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بەرپرسی بەشی یاساییی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، بەیانی لەگەڵ یەکێتی کۆ دەبینەوە بۆ ڕێککەوتنێک دەربارەی بەگەڕخستنەوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن.

سبەی، چوارشەممە ٥/٤/٢٠٢٣ کۆبوونەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان دەربارەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە دەچێت. لەم بارەیەوە، هاوار محەمەد، بەرپرسی بەشی یاساییی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "کۆبوونەوەی بەیانیی دەزگای هەڵبژاردن هەر درێژەپێدەری ئەو زنجیرە کۆبوونەوانەیە کە لە نێوان پارتی و یەکێتی و لایەنە سیاسییەکانی تردا بەڕێوە چووە بۆ هەموارکردنی یاسای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان و بەگەڕخستنەوەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، لەو کۆبوونەوەیەدا زیاتر لەسەر ئەو وردەکارییانە قسە دەکرێت. وەک مەبادیئی گشتی کە لایەنە سیاسییەکان ڕێک کەوتبوون لەسەر ئەوەی کە هەمواری یاسای هەڵبژاردن بکرێتەوە.''

بەرپرسی بەشی یاساییی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دەشڵێت: "بە دڵنیایییەوە بەیانی بۆ ئەوە پێکەوە دادەنیشین کە قەرار بدەین دەربارەی ئەو هەموارکردنەوەیە و ئامانجی ئیمەش ئەوەیە بگەینە ئەنجامێک و ڕێک بکەوین و ڕەشنووسێکی یاسایی ئامادە بکەین بۆ ئەوەی لە ڕێگەی فراکسیۆنەکانمانەوە بتوانین بەپێی ئەو ڕێکارە یاساییانەی کە دەستنیشان کراون لە پەرلەمان بتوانین یاساکە هەموار بکەینەوە.''

فایزە کۆیی

 

هەواڵی پەیوەندیدار