كاوه حاجی ڕه‌سووڵ: به‌پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه یه‌كێك له سیاسه‌ته نیشتمانییه‌كانی سه‌رۆك بارزانی بووه

هه‌ڵه‌بجه KDP.info-- ڕاوێژكارێكی یاسایی ڕۆڵی سه‌رۆك بارزانی له پرۆسه‌ی به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجەدا به‌رز ده‌نرخێنێت و وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه ده‌یبینێت و پێی وایه كه به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی فیدراڵی و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه، هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌باته قۆناغێكی نوێی سیاسی و یاسایی و گه‌شه‌سه‌ندنەوە.''
كاوه حاجی ڕه‌سووڵ، ڕاوێژكاری یاسایی و كارگێڕی لقی 12ی پارتی دیموكراتی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه له ڕووی یاسایییه‌وه زۆر گرنگه و ئه‌مه له كوردستان زه‌مینه‌یه‌كی مێژوویی هه‌یه و له ساڵی 1999 له په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌م پرسه یه‌كلا بووه‌وه، جگه له‌مه ده‌ستووری عێراق كاتی خۆی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه هه‌موو قه‌رار و بڕیارێكی هه‌رێمی كوردستان تاوه‌كوو نووسینه‌وه‌ی ئه‌م ده‌ستووره دانپێدانراوه، واته (ساری مفعول)ه به ده‌سته‌واژه یاساییه عه‌ره‌بییه‌كه‌ی، واته هه‌ر له په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه شه‌رعیه‌تی وه‌رگرتووه، به‌ڵام لێره شتێكی تر هه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌م بابه‌ته له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به شێوه‌یه‌كی ئیجابی تێ په‌ڕێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ده‌بینین هه‌نگاوی زۆر باش نراوه تێیدا، كه جێی خۆیه‌تی ده‌ستخۆشییه‌كی گه‌رموگوڕ بكه‌ین له كاك شاخه‌وان عه‌بدوڵا كه به شێوه‌یه‌كی زۆر باش و زیره‌كانه كاری له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه كردووه و هه‌مووان كه‌م و زۆر ئاگادارین كه شه‌وی ڕابردوو به چ شێوه‌یه‌ك و به چ قۆناغێكی سه‌ختدا ئه‌و پرسه ده‌رباز كرا بۆ ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ بكرێ له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و بخرێته به‌رنامه‌ی كاری جه‌له‌سه‌ی داهاتوو و ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێ، دیاره له‌م پرۆسه‌یه‌شدا سه‌رۆك بارزانی ڕۆڵێكی گرنگی هه‌بووه، خودی هه‌ڤاڵ شاخه‌وان عه‌بدوڵا ئاماژه‌ی به ڕاسپارده و ڕێنوێنیی سه‌رۆك بارزانی له‌م بابه‌ته‌دا کرد و گوتی له به‌غدا كارمان كردووه، ڕوونه كه جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی هه‌روه‌ك چۆن له ڕابردوودا بووە، ئێستاش به‌رگریكارێكی به‌ته‌واوی مانایه بۆ هه‌ڵه‌بجه و پرسی به‌پارێزگابوونی و گرنگیدان به قوربانیانی ئه‌م شاره شه‌هیده و ڕۆڵی خۆی بینیوه و به‌رده‌وام تەئكیدی كردووه كه ئه‌مه بابه‌تێكه پێویسته زۆر به‌جددی كاری له‌سه‌ر بكرێت و مافی هه‌ڵه‌بجه و هه‌ڵه‌بجه‌یییه‌كانه هه‌رچی زیاتر خزمه‌ت بكرێن.''
كاوه حاجی ڕه‌سووڵ هه‌روه‌ها گوتی: له ڕووی یاساییشه‌وه ئه‌م بابه‌ته گرنگه، هه‌روه‌ك ئاماژه‌مان بۆ كرد پێشتر بڕیاره‌كه له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه جێبه‌جێ كراوه كه هه‌ر ئه‌وكات له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كه ئه‌وكات جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم بوو، ئه‌و بڕیاره قۆناغی كۆتاییی وه‌رگرت و جێبه‌جێ بوو، له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش ئێستا هه‌نگاوه‌كان ئیجابین و ئه‌گه‌ر ئه‌م دانپێنانه له ئاستی ئیتیحادی و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه دانپێدانانێكی جددی بێت و بچێته قۆناغی باڵاوه، هه‌موو قۆناغه‌كانی له ڕووی یاسایی و ئیداری ببڕێ، ئه‌وه به تەئكید بۆ كورد ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه و بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش سوودێكی زۆری ده‌بێت، ته‌نانه‌ت له ڕووی قه‌ره‌بووی قوربانیان و له ڕووی به‌ره‌وپێشچوونی شاره‌كەوە له ڕه‌هه‌ندی ئابووری و ئیداری و سیاسییەوە گرنگیی زیاتر وه‌رده‌گرێت و كاتێك كه دانپێدانانێكی زمنی له چوارچێوه‌ی پارێزگاكانی عێراق و هه‌یئه‌ی ئیداری عێراقه‌وه ئه‌مه جێبه‌جێ بكرێ، به دڵنیاییه‌وه گرنگه و پێمان وایه باڵانسی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و قۆناغێكی تر به‌رز ده‌كاته‌وه كه ئه‌ویش به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌یه له‌سه‌ر ئاستی فیدراڵی، دیاره ئه‌مه گۆڕانكاری له هاوسه‌نگیدا ده‌كات به‌هۆی دروستبوونی پابه‌ندییه فیدراڵییه‌كان له نێوان هه‌رێم و عێراق كه هه‌ڵه‌بجه تێیدا وه‌ك پارێزگا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و ده‌عمێكی باشتری به‌ده‌ر له بازنه‌ی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت، به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ كه ئه‌مه هه‌ڵه‌بجه و قه‌زاكانی ده‌باته قۆناغێكی نوێی پێشكه‌وتن.''
سه‌لاح جه‌لال




