٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە پیادە بۆ سه‌ر مەزاری نەمران بەڕێکەوتووین

سەرچاوە: KDP.info

بەردەڕەش-KDP.info- بەرپرسی لقی بەردەڕەشی دەزگای پێشمەرگە بۆ کاری مرۆیی رایگەیاند، ئەمڕۆ لە قەزای بەردەڕەش 15 گەنجی قەزاکە وەکو وەفایەک بۆ رێبازی پیرۆزی بارزانیی نەمر و رێزگرتن لە خوێنی شەهیدان و خەباتی پێشمەرگە قارەمانەکان، بە پیادە بەرەو مەزاری نەمران بەڕێکەوتووین، کە ماوەی دوو رۆژ بەڕێگاوە دەبین تا دەگەینە مەزاری نەمران.

رەمەزان ئەحمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئێمە ئەمڕۆ 15 گەنجی قەزای بەردەڕەش وەکو وەفایەک بۆ رێبازی پیرۆزی بارزانی و شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان، بە پیادە بۆ مەزاری نەمران بەڕێکەوتووین، کە دوو رۆژ دەخایەنێت تا دەگەینە شوێنی مەبەست، بۆیە ئێستا بەڕێگاوەین و سەرجەممان بە جلوبەرگی پێشمەرگە و ئاڵای کوردستان و گوتنەوەی سروودی نیشتیمانی لە رۆیشتن بەردەوامین".

بەرپرسی لقی بەردەڕەشی دەزگای پێشمەرگە بۆ کاری مرۆیی گوتیشی: "دەمانەوێت بیسەلمێنین کە پێویستە ئینتیمامان بۆ خاک و وڵات هەبێت و رێز لە خەباتی پێشمەرگەکانی دەگرین، کە کاتی خۆی بە دەیان رۆژ و شەو لە چیاکان بە پیادە لە پێناو بەدەستهێنانی مافەکانی گەلی کورد هاتوچۆیان کردووە و سەختیی زۆریان بینیوە و تێکۆشاون، بۆیە ئێمەش ئەمڕۆ بڕیارمان داوە بە پیادە بچین بۆ سەر مەزاری نەمران و زۆریش دڵخۆشین بەو کارەی ئەنجامی دەدەین".

 

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار