نێچیرڤان بارزانى، پێشوازى له باڵیۆزى ژاپۆن كرد

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشەممە 2023/2/15 له هه‌ولێر، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ماتسومۆتۆ فوتۆشى، باڵیۆزى تازه‌ى ژاپۆن له عێراق، ده‌رباره‌ى ده‌رفه‌ته‌كانى بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى ژاپۆن له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و بواره‌كانى هاریكاریى هاوبه‌شى نێوانیان، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى پیرۆزبایى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى، سوپاس و پێزانینى هه‌رێمى كوردستانى بۆ كارى ئاژانس و ڕێكخراوه ژاپۆنییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ فراوانكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ژاپۆن نیشان دا. له‌مباره‌یه‌وه ئاماژه‌ى به‌وه دا كه پشتگیرى و زه‌مینه‌ى له‌بار بۆ كار و وه‌به‌رهێنانى ژاپۆنى له هه‌رێمى كوردستان هه‌یه.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز باڵیۆزى ژاپۆن، وێڕاى پێشكه‌شكردنى پوخته‌یه‌ك ده‌رباره‌ى چالاكیى كه‌رتى تایبه‌ت و كۆمپانیا ژاپۆنییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان، خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كان و هاریكاریى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماده‌ییى كه‌رتى وڵاته‌كه‌ى بۆ وه‌به‌رهێنان و فراوانكردنى كار و چالاكییه‌كانى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان نیشان دا.
دۆخى سیاسیى عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.




