مەسروور بارزانی لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆی ئیمارات کۆبووەوە

هەولێر-KDP.info- لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە لوتکەی جیهانی حکوومەتەکان لە دوبەی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆی ئیمارات کۆبووەوە.
مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری دوبەی، لەگەڵ شێخ سەیف بن زاید ئال نەهیان جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆی ئیمارات کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیمارات و پتەوکردنی دەرفەتەکانی هاریکاری و کارکردنی هاوبەش لە هەموو بوارەکاندا تاوتوێ کرا.




