٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی ناوخۆ: ھەڵمەتی ھاوکاری و کۆمەک تا ١٧ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی ھەماھەنگی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، کۆکردنەوەی کۆمەک و ھاوکاری بۆ باکوور و رۆژئاوای کوردستان بەردەوامی ھەیە بەھۆی ئەوەی خەڵکێکی زۆر زەرەرمەندبووە و پێویستیان بەھاوکاری زیاتر ھەیە، بۆیە ھاوکاریەکان بەردەوام دەبێت بۆ باکوور و رۆژئاوای کوردستان و ئێستاش زیاتر خواست لەسەر خێمە ھەیە، بۆیە بڕیارە ئەو پارەی کۆکراوەتەوە بەخێمە بدرێت و بۆیان ڕەوانە بکرێت.

حوسێن کەلاری، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "دوێنێ ھەڵمەتی کۆکردنەوەی کۆمەک و ھاوکاری بۆ باکوور و رۆژئاوای کوردستان درێژکرایەوە بەھۆی ئەوەی پێویستیان بەھاوکاری زۆر ھەیە، بۆیە ھەڵمەتەکە تا ١٧ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت و ھاوکاری و کۆمەک کۆدەکرێتەوە، چونکە باڵەخانەیەکی زۆر رووخاون و خەڵکیش پێویستی بەچادر و کەلوپەلی ناوماڵ و خواردن ھەیە، ئێمەش دەمانەوێت بەردەوام بین لەگەڵیان و ھاوکاریان بکەین".

بەڕێوەبەری گشتی ھەماھەنگی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتیشی: "پارەیەکی زۆر کۆکراوەتەوە و بەردەوامیش دەبین لە کۆکردنەوەی پارەش و داوامان لەپارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان کردووە پارەکە لای خۆیان بێت تا کۆتا ڕۆژ و دواتر ئەو پارەیە ھەمووی بەخێمە دەدرێت، چونکە پێویستیەکی زۆریان بەخێمە ھەیە بەھۆی نەبوونی شوێنی حەوانەوه‌، بۆیە داوایان کردووە خێمەیان بۆ دابین بکەین".

حوسێن کەلاری ڕوونیشیکردەوە: "ھاوکاریەکان بۆ باکوور و رۆژئاوای کوردستانیش دەڕوات، بەڵام رۆتینی ڕەوانەکردنی ھاوکاری بۆ رۆژئاوای کوردستان زۆر زەحمەتە، ئەگەر نا ھاوکاری بۆ ھەردوولا ڕەوانە دەکرێت".

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار