٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نەوزاد شێخ کامیل: کوالیتیى بەشەخۆراکى مانگانەى بایعى بەرز کراوەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەڵەبجە -KDP.info- بەرپرسانى وەزارەتى بازرگانى ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکەنەوە کە مانگانەی نەفەرى با‌یەع بووبێتە ١٠٠٠ دینار، دەشڵێن، کوالیتیى خۆراکەکان بەرز کراوەتەوە و کار دەکەن ئەو کەسانەى تۆڕى چاودێریى کۆمەڵایەتى دەیانگرێتەوە، ئەو بەشەخۆراکە زیادەی لە پارێزگاکانى ترى عێراق دابەش دەکرێت، کوردستانیش بگرێتەوە و لیستەکەى لەگەڵ وەزارەتى کار ئامادە دەکەن.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەرى گشتیى بازرگانى لە وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى، بە ماڵپەڕى فەرمىى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگەیاند: "ئەو دەنگۆیەى بڵاو بووەتەوە کە نەفەرى بایەع کرابێتە١٠٠٠ دینار، ناڕاستە و خۆى ٥٠٠ دینارە، لەبەر ئەوەى پارەکە کەمە بریکارەکان ٧٥٠ دینار وەردەگرن، هیچ بڕیارێک نییە پارەکە زیاد بکرێ بۆ ١٠٠٠ دینار".

نەوزاد کامیل گوتى: "ئێستا دۆشاو، زەیت و شەکر و فاسولیا و نۆک و لەتکەنۆک و نیسک و برنجەکەى بووەتە تایلەندى و کوالیتەکەیشى بەرز کراوەتەوە. برنجەکە گلەیى هەیە لەسەرى کار دەکرێ لەسەر باشترکردنى کوالیتیى برنجەکە و بەردەوامیشین لەگەڵ وەزارەتى بازرگانیى بەغدا لەسەر خەتین تاکوو گلەییى هاووڵاتییان لەسەر خۆراکەکان بەردەوام و قۆناخ بە قۆناخ چاک بکرێن".

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد: "دابەشکردنى بەشەخۆراک لە هەولێر و سلێمانى دەستى پێ کردووە، لە چەند ڕۆژى داهاتوو لە دهۆکیش دەست پێ دەکات".

زیاتر دەڵێ: "ئەو خێزانانەى خاوەنپێداویستیى تایبەتیان هەیە و تۆڕى چاودێریى کۆمەڵایەتى دەیانگرێتەوە مانگانە کیلۆیەک شەکر و یەک لیتر زەیت و ٢٠٠ غرام چایی و ٢٥٠ غرام شیر لەگەڵ بایەع بەو خێزانانە دەدرێ، ئێستا کوردستانى نەگرتووەتەوە و لەگەڵ وەزارەتى بازرگانى قسەمان کردووە کوردستانیش بگرێتەوە و ئێستا وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى سەرقاڵى دروستکردنى لیستەکەن بۆ بەرزکردنەوەى بۆ بەغدا".

لە ساڵى ڕابردوو بەهۆى نەبوونى گەنم لە کوردستان پێنج بەشەئارد دابەش کراوە و لە پارێزگاکانى ترى عێراق ٧ بەشەئارد دابەش کرا، ئێستا ڕێ کراوەتەوە و گەنممان بەسەر ئاشەکاندا دابەش کردووە".

 

 

عەزیز ڕەسووڵ

 

هەواڵی پەیوەندیدار