٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەت پێشهاتەکانی کوردستان لەگەڵ شا و شاژنی بەلجیکا تاوتوێ دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس، بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا کرد بەناوونیشانی ( بەهێزکردنەوەی پیشەسازی ئەوروپا) کە لەلایەن سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا ئەلیکساندەر دیکروو ڕێکخرابوو

لەو کۆبوونەوە تایبەتەدا کە شای بەلجیکا فیلیپ و شاژن ماتیلدا و چەندین بەرپرسی باڵای بەلجیکی و ئەوروپایی بەشداربوون، سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ شا و شاژنی بەلجیکا و بەرپرسانی دیکەی بەشداربوو لەم بۆنە تایبەتەدا، باسی لە گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم کرد بەتایبەتی لە بواری پەرەپێدانی وەبەرهێنان و گرنگیدان بە کەرتی کشتوکاڵ و هەناردەکردنی بەروبوومی ناوخۆی کوردستان بۆ بازاڕەکانی ئەوروپا.

هەواڵی پەیوەندیدار