٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

داسن فاروق بەگ: پێکەوەژیانی کوردستان لە جیهاندا دەنگی داوەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- داسن فاروق بەگ، کەسایەتیی دیاری ئێزدییان دەڵێت، کوردستان بووەتە مەڵبەند و چەترێک بۆ هەموو ئۆل و ئایینە جیاوازەکان و هەرێمی کوردستان بووە بە شوێنی پاراستنی هەموویان و وڵاتانی جیهانیش ئاگادارن کە کوردستان تاکە شوێنی ناوچەکەیە کە تێیدا خەڵک بە ئازادانە تەعبیر لە بیروبۆچوونی ئایینیی خۆیان دەکەن.

داسن فاروق بەگ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''لە شەڕی دژی داعشیشدا پێشمەرگەی کوردستان بە خوێنی خۆی ناوچەکانی پێکهاتەکان، بەتایبەت ئێزدی و مەسیحییەکانی پاراستووە بۆ ئەمەش دیار بوو ئەوەی پارێزگاریی لە پێکهاتە ئایینییەکان دەکات هێزی پێشمەرگەیە.

گوتیشی: ''سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان و لە سەرووی هەموویانەوە سەرۆک بارزانی هەمیشە پشتیوانی هەموو پێکهاتەکانە و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەموو کۆڕ و کۆمەڵە نێودەوڵەتییەکاندا جەختی لە پاراستنی ئایینەکان کردووەتەوە و لە واقیعیشدا ئەمە کراوە.

ئەم کەسایەتییە ئێزدییە گوتیشی: ''ئەگەر تەماشای واقیعی پێکهاتە ئاینییەکان بکەین، ئێستا لە هەموو ناوچەکە پێکهاتەکان ڕێژەیان کەم دەبێت، تەنیا لە هەرێمی کوردستان زیاد دەبێت، کاتێک پێکهاتە ئایینییەکان لە دەشتی نەینەوا و شنگال کەوتنە بەر پەلاماری داعش، هەموویان ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوون، چونکە دەیانزانی کوردستان شوێنی ئارامیانە و تاوەکوو هێزی پێشمەرگە نەگەڕێتەوە ناوچەکانیان خەلک ناگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان.''

کــــاروان بــــاعەدری

هەواڵی پەیوەندیدار