"پارتی بەرپرسی ھەموو لقەکانی دیاری دەکات"

هەولێر -KDP.info- پارتی دیموکراتی کوردستان بەرپرسی ھەموو لقەکانی دیاری کردووە و سەرچاوەیەکیش ئاشکرای کرد، لە چەند ڕۆژی داھاتوو بەپێی پلانی مەکتەبی سیاسی بەرپرسی نوێی لقەکان دەستبەکار دەبن.
سەرچاوەیەکی بەرپرس بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیاری دانانی بەرپرسی لقەکانی پارتی دەرچووە و ھەموو لقەکانی پارتی بەرپرسی نوێیان بۆ دیاری کراوە لەلایەن مەکتەبی سیاسیی پارتیمانەوە، بەڵام ھێشتا فەرمانی دەستبەکاربوونمان بەدەست نەگەیشتووە.''
سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "لە چەند ڕۆژی داھاتوو بەپێی ئەو پلانەی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی دیاریی کردووە بەرپرسی نوێی لقەکانی پارتیمان دەستبەکار دەبن.''
قائید میرۆ




