سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە د. عەلی قەرەداغی دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە د. عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتی یەكێـتی جیهانی زانایانی مسوڵمان کرد بۆ کۆچی دوایی حاجی عەتیەی خوشکی.
سەرۆکی حکوومەت، پرسە و هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
د. عەلی قەرەداغی، سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.




