٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ كونسوڵى توركیا كرد

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- به‌یانیى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2022/12/13 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ دیدارێكدا له‌ هه‌ولێر، پیرۆزبایى له‌ به‌ڕێز مه‌مه‌ت مه‌ولوود یاكوت كونسوڵى گشتیى نوێى توركیا له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌ركه‌كەیدا بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگیرى و هاوكارییه‌كى بۆ ده‌ربڕى.

لاى خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز یاكوت خۆشحاڵیى خۆى نیشان دا كه‌ وه‌ك كونسوڵى گشتیى وڵاته‌كه‌ى له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌ستبه‌كار بووه‌ و هیواى خواست بتوانێت بره‌و به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان بدات به‌تایبه‌تى له‌و بوارانه‌دا كه‌ بۆ هه‌ردوولا گرنگن.

دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار