٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پرۆژەیەکی گرنگ بە گوژمەی نزیکەی 7 ملیار و نیو جێبەجێ دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتی، بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە گوژمەی نزیکەی حەوت ملیار و نیو دینار پڕۆژەی دروستکردنی ڕێگای وارماوە بۆ دەربەندیخان جێبەجێ دەکرێت، کە درێژییەکەی 22کم دەبێت.

بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاگرین عەبدوڵا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندیی داوە بە تەرخانکردنی 7 ملیار و 404 ملیۆن دینار ڕێگای وارماوە بۆ دەربەندیخان دروست دەکرێت بۆ ئەوەی ڕووداوی هاتوچۆ لە سنووری دەربەندیخان و لە تونێلەکە کەم بێتەوە و لە ماوەیەکی نزیکدا دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دەکرێت، ئێمەش بە هیوای ئەوەین کە ئەم پرۆژەیە ڕووداوی هاتوچۆ کەم بکاتەوە.''

ئاگرین عەبدوڵا گوتیشی: ''ڕێگاکە زۆر گرنگە و درێژییەکەی 22کم دەبێت و هەوڵ دەدرێت بە زووترین کات پڕۆژەکە تەواو بکرێت، کە تەواوکردنەکەی دەکەوێتە ساڵی داهاتوو.''

عەبدوڵا ڕوونیشی کردەوە: ''دەمانەوێت بە دروستکردنی ئەو ڕێگایە بارهەڵگرەکان نەچنەوە بۆ تونێلەکە کە ئێستا لەژێر نۆژەنکردنەوەدایە و ڕووداوی هاتوچۆ کەم بکرێتەوە، بۆیە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندیی لەسەر جێبەجێکردنی ئەو پرۆژەیە داوە.''

 

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار