٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دواین زانیاری لەبارەی دامەزراندنی پێنج هەزار کەس بۆ سەرپەرشتیی پڕۆژەکان

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتی، دوای تەواوبوونی پڕکردنەوەی فۆرم بۆ سەرپەرشتیی پڕۆژەکانی کشتوکاڵ، دەست بە کردنەوەی خول بۆ دامەزراندنیان لەسەر پڕۆژەکان دەکرێت، کە پێشبینی ئەوە دەکەین پێنج هەزار کەس لەوانە دامەزرێن، بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵ لە دهۆکیش داوا دەکات ئەوانەی فۆرمیان پڕ کردووەتەوە لە ماوەی هەفتەیەکدا ناویان تۆمار بکەن بۆ بەشداریکردنی خولەکان.

هیوا عەلی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''سەنتەرەکان دەست بە کردنەوەی خول بۆ ئەو کەسانە دەکەن کە فۆرمیان بۆ سەرپەرشتیکردنی پڕۆژەکان پڕ کردووەتەوە و دوای تەواوکردنی خولەکان، کە بە سەرکەوتوویی بروانامەیان وەرگرت، ئامادە دەکرێن بۆ ئەوەی سەرپەرشتیی پڕۆژەکانی کشتوکاڵ بکەن، کە هەموو ئامادەکارییەک بۆ دەستپێکردنی خولەکان کراوە.''

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتیشی: ''زیاتر لە 11 هەزار کەس فۆرمیان پڕ کردووەتەوە و هەموان بەشداری لە خولەکاندا دەکەن و ئەوەیان سەرکەوتوو بن بۆ پڕۆژەکان دیاری دەکرێن و پێشبینیی دامەزراندنی پێنج هەزار کەس دەکەین کە لە کەرتی تایبەت دەبن.''

بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی دهۆکیش لە ڕاگەیەندراوێکدا باسی لەوە کردووە، ئاگاداری دەرچووەکانی کۆلیژی کشتوکاڵ و ڤێتەرنەری لە پارێزگای دهۆک دەکەنەوە، ئەوانەی فۆرمیان پڕ کردووەتەوە بۆ دەرفەتی کار هەر یەکێک لە سنووری خۆی سەردانی بەڕێووبەرایەتیی کشتوکاڵ بکات بۆ تۆمارکردنی ناویان بۆ بەشداریکردن لە خولی سەرپەرشتیکردن کە بۆیان دەکرێتەوە.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، بۆ زانیاریی تەنها ئەوانەی نیشتەجێی ناو سەنتەری دهۆکن لە بەڕێوبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵ  ناو تۆمار دەکەن و پێویستە لە ماوەی هەفتەیەکدا دەرچووەکان ناویان تۆمار بکەن بە مەبەستی بەشداریکردن لە خولەکان و ئەوانەی دیکە سەردانی بەڕێوبەرایەتیی کشتوکاڵ لە سنووری قەزا و ناحیەکان بکەن.

 

بڵند ئیبراهیم

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار