په‌یامێك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه

هەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ 25ى نۆڤه‌مبه‌ر له ڕۆژى جیهانیى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى دژى ئافره‌تاندا، هه‌موو پشتگیرییه‌ك بۆ خه‌بات و ئازادى و مافه‌كانى ژن و یه‌كسانی دووپات ده‌كه‌ینه‌وه. وه‌ك هه‌میشه له هه‌وڵ و كار و كۆشش به‌رده‌وام ده‌بین بۆ به‌ده‌ستهێنانى زیاتر و پاراستنى مافه‌كانى ئافره‌ت و هێنانه‌كایه‌ى كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه ژن تیایدا ئازاد و یه‌كسان بێت و به هیچ پاساوێك هه‌ڕه‌شه‌ى توندوتیژى و كوشتنى له‌سه‌ر نه‌بێت. تا ئافره‌ت ئازاد نه‌بێت، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى ئازاد و یه‌كسان و ئارام و مه‌ده‌نیى پێشكه‌وتوو نایه‌ته ئاراوه.
له‌م یاده‌دا دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕووبه‌ڕووى هه‌موو جۆره توندوتیژى و ده‌ستدرێژى و پێشێلكارییه‌ك به‌رامبه‌ر به ماف و ئازادیى ژنان ده‌بینه‌وه و له كاركردن به‌رده‌وام ده‌بین بۆ نه‌هێشتنى بیرى توندڕه‌وى و ڕه‌خساندنى زه‌مینه‌یه‌كى باشترى به‌شدارى و هاوبه‌شیى ئافره‌ت له كایه‌ى سیاسى و كارگێڕیى هه‌رێمى كوردستاندا. له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى ناوخۆ و له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تیش هاریكار و هه‌ماهه‌نگ ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ى ئافره‌ت له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه لەناو خێزان و له شوێنی کار و له سەرجەم بوارە گشتییەکاندا پارێزراو بێت و دوور بێت لە هەراسان و توندوتیژی.
سڵاو و پێ‌زانین بۆ هەموو ئەو ئافرەتانە و ئه‌و لایه‌ن و ڕێكخراوانه‌ی ڕۆژانە لە خەباتدان بۆ بەدیهێنانی ئازادی و ئاشتی و مافەکانیان. سڵاو بۆ گیانى پاكى قوربانییانى توندوتیژى دژى ئافره‌تان و هه‌موو ئه‌و خانمانه ده‌نێرین کە له‌پێناو ئازادى و یه‌كسانى و ئاشتیدا خه‌بات و تێكۆشانیان كردووه. لە هه‌ر شوێنێكى جیهان بن، به ڕێز و شكۆوه یادیان ده‌كه‌ینه‌وه.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
25ى نۆڤه‌مبه‌رى 2022




