٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یەکێک لە بڕیارە باشەکانی کۆنگرەی ١٤ی پارتی له‌ KDPیه‌وه‌ بزانه‌

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد، یەکێک لە بڕیارە باشەکانی کۆنگرەی ١٤ی پارتی ئەوەیە، لە ھەر ناوچەیەک دەنگی پارتی کەم ببێت، لێپرسینەوە لەگەڵ بەرپرسی ئەو سنوورە دەکرێت و سیستمی سزا و پاداشت جێبەجێ دەکرێت.

د. نووری شنگالی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "یەکێک لە راسپاردە و بڕیارەکانی کۆنگرەی چواردەی پارتی، لێپرسینەوەیە لەو بەرپرسانەی حزب کە لە ھەڵبژاردنەکانی پارتی دەنگی پێویست لەو سنوورە بەدەست ناھێنن، ئەمەیش ھەنگاوێکی باشە بۆ ئەوەی بەرپرسانی ھەر ناوچەیەک ھەموو تواناکانی خۆیان بخەنەگەڕ تا لە ھەموو پڕۆسەیەکی ھەڵبژاردندا پارتی زۆرترین دەنگ بەدەست بهێنێت".

شنگالی گوتیشی: "لەمەودوا لە ھەر ناوچەیەک دەنگی پارتی کەم بکات، ئەوا بێگومان لە ڕووی حزبییەوە لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو بەرپرسە دەکرێت، ئەمەش وەک رێکارێکی حزبی، بۆ ئەوەی ھیچ بەرپرسێک ھەست بەوە نەکات چاودێریی لەسەر نییە و کەمتەرخەمی بکات لە جێبەجێکردنی ئەرکی پارتایەتیی خۆی، پێموایە بڕیارەکە لە جێی خۆیەتی و لەمەودوا سیستمی سزا و پاداشت جێبەجێ دەکرێت".

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار