هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆک ماته‌مینیی گشتی راده‌گه‌یه‌نن

هەولێر-KDP.info- هه‌رسێ پارێزگاری هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆک، ماته‌مینیی گشتی راده‌گه‌یه‌نن به هۆی ئه‌و رووداوه‌ی له دهۆک رووی دا، که به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ک هاووڵاتی شه‌هید و بریندار بوون، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت که له چه‌ند رۆژی رابردوودا به هه‌مان شێوه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی سیسته‌می غازی ماڵان ژماره‌یه‌کی زۆری هاووڵاتیان له سلێمانی شه‌هید بوون.
شەوی رابردوو ٢١ی١١ی٢٠٢٢، بە هۆی رووداوی تەقینەوەی تانکییەکی غاز لە دهۆک، پێنج کەس گیانیان لەدەست دا و 42 کەسی دیکەش بریندار بوون، له به‌رانبه‌ر ئه‌و کاره‌ساته‌دا، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، دوێنێ شەو دواى ڕووداوە نەخوازراوەکەى شاری دهۆک، لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا لەگەڵ د. عەلى تەتەر، پارێزگارى دهۆک، وێڕاى دەربڕینی هاوخەمی و دڵگرانى لەبارەى ڕووداوەکە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆى ئاڕاستەى بنەماڵە و کەسوکاری قوربانیان کرد و ھیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ برینداران خواست، هەروەها ئامادەیی پارێزگاى هەولێرى نیشان دا بۆ ھەرچی پێویستى و پاڵپشتی و پشتیوانییەکی تیمەکانى تەندروستى و فریاکەوتن و بەرگریی شارستانی و دامودەزگاکانى پارێزگاکە. ئه‌وه‌شی خسته ڕوو کە هه‌ولێر به هۆی ئه‌و رووداوه‌وه ماته‌مینی راده‌گه‌یه‌نێت.
هه‌ر دوای رووداوه‌که، د. عه‌لی ته‌ته‌ر، پارێزگاری دهۆک، دوو رۆژ ماتەمینیی گشتی لە پاریزگاکە راگەیاند و لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیشدا رایگەیاند، بە هۆی رووداوەکەی شەوی رابردوو، پێنج کەس گیانیان لە دەست داوە و 42 کەسی دیکەش بریندارن، باری تەندروستی دوو لە بریندارەکان ناجێگیرە.
تەتەر گوتیشی: "بەو بۆنەوە دوو رۆژ ماتەمینیی گشتیمان لە پارێزگای دهۆک راگەیاندووە".
ئاماژەی بەوەش کرد، سەرۆک بارزانی پەیوەندیی پێوە کردوون و هاوخەمیی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانیان راگەیاندووە، هەروەها سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە و نەیتوانیوە بەشدار بێت، بەڵام پرسە و سەرەخۆشیی خۆی راگەیاندووە، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان شەوی رابردوو تا بەیانی لەسەر هێڵ بووە و پرسیاری رەوشەکە و باری تەندروستیی بریندارەکانی کردووە، هاوکات پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانیان راگەیاندووە.
رووداوه‌که‌ی دهۆک دوای ئه‌و رووداوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو دێت که به هه‌مان شێوه به هۆی ته‌قینی سیسته‌می غازی ماڵان له سلێمانی، ١٥ که‌س بوونه قوربانی، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە پەیامێکدا نووسیویەتی: "بە ناوی پارێزگای سلێمانییەوە، هاوخەمیی خۆمان بۆ کارەساتەکەی ئەمشەوی شاری دهۆکی خۆشەویست دەردەبڕین، پرسەی گشتی لە سنووری پارێزگاکەمان رادەگەیەنین، پرسە و پەژارەی خۆمان بۆ قوربانییەکان دەردەبڕین و، هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازین".
پارێزگاری سلێمانی دەشڵێت: "هاوکاریی و ئامادەیی پارێزگاکەمان بۆ هەر ئەرکێک دەردەبڕین و پشتیوانی بەڕێزان پارێزگاری دهۆک و هەموو دامودەزگاکان دەبین".
شەوی رابردوو به هۆی ته‌قینەوەی تانكییه‌كی غاز له شاری دهۆك، پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و 42 کەسی دیکەش بریندار بوون، یەکێک لەو کەسانەی گیانی لە دەست داوە، ئەفسەرێکی باڵای پۆلیسی دهۆکە.
ئەم رووداوە دوای ئەوە دێت رۆژی پێنجشه‌ممه (17ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، دوای ته‌قینه‌وه‌ی سیسته‌می غازی ماڵێك له ماڵێكی گه‌ڕه‌كی كازیوه‌ی سلێمانی، ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان گه‌یشته 15 كه‌س و 12 كه‌سیش به هۆی ئه‌م رووداوه‌وە بریندار بوون.
کارزان سەباح هەورامی




