نوێنه‌ری سه‌رۆك بارزانی سه‌ردانی شوێنی ڕووداوه‌كه‌ی سلێمانی كرد و له نه‌خۆشخانه بریندارانی به‌سه‌ركرده‌وه

سلێمانی-KDP.info- ئه‌مڕۆ هه‌ینی نوێنه‌ری سه‌رۆك بارزانی سه‌ردانی شوێنی ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی پارێزگاری سلێمانی كرد و دواتریش له نه‌خۆشخانه‌ی شار بریندارانی ڕووداوه‌كه‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه، له سه‌ردانه‌كه‌شیدا ڕایگه‌یاند كه سه‌رۆك بازرانی ئاماده‌یی بۆ پێشكه‌شكردنی هه‌ر هاوكارییه‌كی پێویست بۆ خانه‌واده‌ی قوربانییان و تیمی حكوومی پارێزگای سلێمانی ده‌ربڕیوه.
زاگرۆس فه‌تاح نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆك بارزانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی سه‌ردانی گه‌ڕه‌كی كازیوه‌ی شاری سلێمانی كرد ئه‌و شوێنه‌ی كه شه‌وی ڕابردوو له خانووێكدا ته‌نكییه‌كی سیسته‌می غازی (LPG) لێ ته‌قییه‌وه و كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا كه بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی.
دواتر نوێنه‌ری سه‌رۆك بارزانی له نه‌خۆشخانه‌ی شار سه‌ردانی هه‌موو ئه‌و بریندارانه‌ی كرد كه له ڕووداوه‌كه‌دا برینداربوون و تا ئێستا له نه‌خۆشخانه ماونه‌ته‌وه به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی.
زاگرۆس فه‌تاح له سه‌ردانه‌كه‌دا جه‌ختی كرده‌وه كه سه‌رۆك بارزانی ئێمه‌ی راسپاردووه له نزیكه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ بارودۆخه‌كه بكه‌ین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه سه‌رۆك بارزانی ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه بۆ پیشكه‌شكردنی هه‌ر هاوكارییه‌كی پێویست به‌تایبه‌ت بۆ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی حكوومه‌ت و پارێزگای سلێمانی بۆ كه‌سوكاری قوربانییان و بریندارانی ڕووداوه‌كه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه سه‌رۆك بارزانی هاوخه‌می و پاڵپشتی خۆی بۆ خانه‌واده‌ی ڕووداوه‌كه و تیمی حكوومی پارێزگای سلێمانیش ده‌ربڕیوه.




