٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسرور بارزانی: بۆردوومانکردنی کۆیە و زڕگوێز سەرکۆنە دەکەین

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی بۆردوومانکردنی کۆیە و زرگوێز دەکات کە ئەمڕۆ لەلایەن سوپای پاسدارانەوە بۆردوومانکران.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسی ئینستیتیوتی داهێنان و نوێگەری کوردستان لە شاری هەولێر ڕایگەیاند: بەداخەوە ئەم بەیانییە جارێکی دیکە شاری کۆیە و زڕگوێز بەر شاڵاو و پەلاماری مووشەکەکان کەوتوون، هەندێ شەهید و برینداریش گەیەنراونەتە نەخۆشخانە.

ڕاشیگەیاند: سەرکۆنەی ئەو هێرش و پێشێلکاری خاکی هەرێمی کورستان و عێراق دەکەم.

سەرۆکی حکوومەت هەر لە گوتارەکەی ئاماژەی بەوەش دا کە "هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین و شەهیدەکانیش جێگەیان بەهەشت بێت."

 

هەواڵی پەیوەندیدار