مهسروور بارزانی ڕەزامەندی دا لەسەر نۆژەنکردنەوەی ڕێگای ھەولێر - خەبات

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەزامەندی دا لەسەر تەرخانکردنی زیاتر لە یەک ملیار دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی ڕێگای دوو سایدی ھەولێر -خەبات.
ئهمڕۆ پێنجشهممه، له راگهیاندراوێكدا، فهرمانگهی میدیا و زانیاری حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه: لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە پێناو دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی ڕێگاوبانەکانی کوردستان، بە مەبەستی خزمەتکردنی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان و سەلامەتی زیاتری شوفێران، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی دا لەسەر تەرخانکردنی بڕی یەک ملیار و 201 ملیۆن و 312 ھەزار دینار بە مەبەستی نۆژەنکردنەوەی بەشێک لە ڕێگای دوو سایدی ھەولێر-خەبات، بە شێوەی ڕاگواستن لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای ھەولێر بۆ ساڵی 2022.
ڕامان وریا




