نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى شه‌هید زوهێر محەمەد فایەق ده‌كات

پرسه سه‌ره‌خۆشیى قووڵم ئاراسته‌ى خێزان و كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو شه‌هید نه‌قیب زوهێر محەمەد فایەق له هێزه‌كانى كۆماندۆى كوردستان ده‌كه‌م كه دوێنێ له كاتى ڕاپه‌راندنى ئه‌ركه ئه‌منییه‌كاندا له ناوچه‌یه‌كى گه‌رمیان له ئه‌نجامێكى كارێكى تیرۆرستیدا گیانى له ده‌ست دا و شه‌هید بوو.
له خواى مه‌زن داواكارم گیانى به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد و سه‌بوورى و ئارامى به هه‌مووان ببه‌خشێت. هه‌روه‌ها هیواى زووچاكبوونه‌وه بۆ فه‌رمانده ئاكام عومه‌ر، فه‌رمانده‌ى هێزى كۆماندۆى كوردستان و هاوڕێیانى ده‌خوازم كه له ئه‌نجامى ئه‌و كاره تیرۆرستییه‌دا بریندار بوون و به‌داخه‌وه برینى هه‌ندێكیان سه‌خته.
دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه كه تیرۆر هێشتا مه‌ترسییه‌كى ڕاسته‌قینه‌یه و هه‌ڕه‌شه‌ى جددى له ئارامى و ئاسایش ده‌كات، بۆیه پێویسته هاریكارى و هه‌ماهه‌نگییه‌كى تۆكمه‌تر له‌نێوان سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كاندا هه‌بێت به‌تایبه‌تیش له ناوچه‌كانى ماده‌ى (140)ى ده‌ستوور تا بتوانین پێكه‌وه کاراتر به‌ره‌نگارى تیرۆر و چه‌كدارانى داعش ببینه‌وه و به هاوكاریى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى یه‌كجارى له‌ناو ده‌برێن.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/10/20




