٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

چەند مەرجێک دیاریکراون بۆ خەرجکردنی کرێی خوێندن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان کرێی خوێندن بۆ کوڕ و کچی شەھیدان خەرج دەکات و گوتەبێژی وەزارەتەکەش دەڵێ، ھەر کوڕ و کچێکی شەھید دەیەوێ لە زانکۆی ئەھلی درێژە بەخوێندن بدات کرێی خوێندنی بۆ خەرج دەکرێت.

حاکم عادل، گوتەبێژی وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "حکوومەتی ھەرێم لە رێگەی وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان بەردەوام دەبێت لەسەر خەرجکردنی کرێی خوێندنی بۆ کوڕ و کچی سەربەرزی شەھیدان و جینۆسایدکراوان، بۆ ئەمساڵیش ھاوشێوەی ساڵانی رابردوو ھەر کوڕ و کچێکی شەھید بیەوێت بە پارە درێژە بە خوێندن بدات ئەوە لەلایەن وەزارەتەوە کرێی خوێندنی بۆ خەرج دەکرێت و لەسەر ئەرکی حکوومەت کرێی بۆ خەرج دەکرێت".

گوتەبێژی وەزارەتی شەھیدان گوتیشی: "چەند مەرجێک دیاریکراون بۆ خەرجکردنی کرێی خوێندن لەوانەش دەبێت قوتابی کوڕ یان کچی شەھید بێت و مەرجەکانی خوێندن لەو زانکۆ یان پەیمانگایە بیگرێتەوە دواتر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی سنووری خۆی نووسراوی پشتگیری بۆ زانکۆکە دەکرێت و کرێکە دەکەوێتە سەر حکوومەت".

حاکم عادل ڕوونیکردەوە: "ساڵانی رابردووش وەزارەت بەردەوام بووە لەسەر خەرجکردنی کرێی خوێندن و لە ئێستا ژمارەیەکی بەرچاوی کوڕ و کچی شەھید لە زانکۆ و پەیمانگاکان لەسەر ئەرکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان درێژە بە خوێندن دەدەن و ئەمساڵ قۆناغێکی دیکەش دەچنە پاڵ ئەوانەی ساڵانی رابردوو".

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار