مه‌سروور بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی رووسیا له عێراق كۆبووه‌وه

ھەولێر-KDP.info- مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئیلبروس کوتراشیڤ، باڵیۆزی رووسیا له عێراق كۆبووه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 4ـی ئۆكتۆبه‌ری 2022، مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێر پێشوازیكرد له ئیلبروس کوتراشیڤ، باڵیۆزی رووسیا له عێراق و شاندی یاوه‌ری.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی هه‌ژماری فه‌رمیی مه‌سروور بارزانی، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا تاوتوێی دوایین پێشهاته‌كانی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و رووسیایان كردووه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بووه بە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی لەسەر بنەمای دەستوور.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی هه‌ژماری فه‌رمیی مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
ئەمرۆ پێشوازیمان لە بەڕێز ئیلبروس کوتراشیڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد
لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆمان دەربارەی بارودۆخیی گشتی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ڕووسیا کرد.
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەمان، تایبەت بوو بە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی لەسەر بنەمای دەستوور.




