٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ڕۆژی دووشەممە 3ی تشرینی یەكەمی 2022 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز مستەفا كازمی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی وڵات و دوایین پێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا و جەخت لە بایەخی پشتبەستنی لایەنەكان بە شێوازی دیالۆگ و لەیەكتێگەیشتنی نێوانیان كرایەوە.

لە بەشێكی تری ئەو كۆبوونەوەیەدا تەحەددیاتی ئەمنی و هەماهەنگیی هاوبەشی نێوان هەولێر و بەغدا بە تایبەتی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و دەستەبەركردنی سەقامگیری تاوتوێ كرا.

هەواڵی پەیوەندیدار