شاندێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بەشداری لە پرسەی پێنج پێشمەرگەدا دەکات

ئەمڕۆ یەكشەممە 2/10/2022 شاندێکی فەرمانگەی سەربازیی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان به سه‌رۆكایه‌تیى لیوا ئه‌سكه‌نده‌ر حه‌جى ئه‌حمه‌د به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى سه‌ربازیى نووسینگه‌ى بەڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان، بۆ به‌شداری له پرسه‌ى ئه‌و پێنج پیشمەرگەیه‌ى له ڕووداوێكى هاتوچۆدا گیانیان له‌ده‌ستدا، سه‌ردانى شارۆچكەی سه‌ید سادقیان كرد.
لە سەردانەكەیاندا شاندی فەرمانگەی سەربازیی سەرۆكایەتیی هەرێمی کوردستان، پرسه و سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌میى سەرۆک نیچیرڤان بارزانى و سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمی كوردستانیان بە خانەوادی پیشمه‌رگه‌كان گه‌یاند.
هه‌ر پێنج پیشمه‌رگه (تاهیر کاکەوڵا، جەمال جەلال حەمە، ئەردەلان جەمال مەجید، توانا نەسرەدین حەمەد و سەروەر ئەنوەر مەحموود) ڕۆژى شەممە 1/10/2022 له كاتى گه‌ڕانه‌وه‌یان له ئه‌ركى پیرۆزى پێشمه‌رگایه‌تى، له ڕووداوێكى هاتوچۆدا لەسەر ڕێی دەربەندیخان گیانیان له‌ده‌ستدا.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان - عێراق




