٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ژمارەیەک ئەفسەری پێشمەرگە خانەنشین دەکرێن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- دوای ڕێکارە یاسایی و سەربازییەکان بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان زیاتر لە دوو ھەزار ئەفسەری ھێزەکانی پێشمەرگە خانەنشین کران و سەرچاوەیەکیش ئاشکرای کرد، ئەو ئەفسەرانەی خانەنشین کراون بەپێی یاسا بووە.

بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لیستی ئەو ئەفسەرانەی داوای خانەنشنییان کردبوو ئیمزا کرا، کە پێک ھاتبوون لە دوو ھەزار و ٦١ ئەفسەر لە مولازمەوە تا پلەی عەمیدی پێشمەرگە، ئەویش دوای بڕینی ڕێکارە سەربازی و یاسایییەکان بۆ خانەنشینبوونی ئەو ئەفسەرانە.

لەم بارەیەوە، سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەو ئەفسەرانەی ناویان لە لیستی خانەنشینیدا ھاتووە سەر بە یەکەی ٨٠ی ھێزی پێشمەرگەن و دوای تەواوبوونی خزمەتی سەربازییان بەپێی یاسا ناویان خراوەتە لیستی خانەنشینی بۆ ئەوەی لەلایەن سەرۆکی حکوومەتەوە پەسەند بکرێن و کۆتایی بە ڕاژەی سەربازییان دێت لەنێو ھێزەکانی پێشمەرگەدا.''

 

قائید میرۆ


 

هەواڵی پەیوەندیدار