٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسولی گشتی نوێی کوەیت دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی ئەیلوول، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە عوسمان داوود ئەلداوود کونسولی گشتیی نوێی کوەیت لە هەرێمی کوردستان کرد.

سەرۆکی حکومەت، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا لە پێناو برەودان بە پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی کوەیت. 

کونسولی گشتیی کوەیت، خۆشحاڵی خۆی بە دەستبەکاربوونی لە هەرێمی کوردستان نیشاندا و خواستی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی ھەمەلایەنەی نێوان هەردوولا دەربڕی.

هەواڵی پەیوەندیدار