٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فراکسیۆنی پارتی: وەکو پارتی لەبەیاننامەکەی خۆماندا باسمان کردووە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ھەر بڕیارێک لەبارەی ھەر پرسێک بدرێت پێویستە بە رێککەوتن بێت و کێشەکانیش جگە لە دانوستان ھیچ رێگەی دیکەی نیە، چونکە شەڕ کێشەکان چارەسەر ناکات و ھەموو لایەنەکانیش گەیشتوونەتە ئەو قەناعەتە.

دکتۆرە ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئێستا خۆپێشاندەران لەناو پەرلەمان نەماون و ئەگەری ھەیە ئاڵۆزی دروست بێتەوە لە ھەرکاتێکدا، بۆیە پێویستە ناوماڵی شیعە رێککەون بەپێی دەستوور و تەنانەت ئەگەر ھەڵبژاردنی پێشوەختەش بکرێت پێویستە بەرێککەوتنی ھەموو لایەنەکان بێت ".

دکتۆرە ڤیان سەبری گوتیشی: "ئێستا دۆخە ئاڵۆزەکە کۆتایی پێھاتووە و پارتی بەردەوام جەخت لەسەر دانوستان دەکاتەوە و ھەموو لایەنەکانیش لەگەڵ ئەوەن کە دانوستان کێشەکان چارەسەر دەکات نەک شەڕ سەرۆکی پەرلەمانیش دەستپێشخەریەکی ھەبوو کە  پێویستە لە دیالۆگی نیشتیمانی باسی چەند خاڵێک بکرێت کە ھەڵوەشاندنه‌وه‌ی پەرلەمان و ھەڵبژاردنی پێشوەختە یەکێکە لەوانەی پێویستە رێککەوتنی لەسەر بکرێت، ھاوکات ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣ بێت و پێویستە رێککەوتن ھەبێت و ئێمەش وەکو پارتی لەبەیاننامەکەی خۆماندا باسمان لەوەکردووە ئەگەر ھەموو لایەنەکان لەسەر ھەڵبژاردنی پێشوەختە رێککەون پێویستە رێککەوتنێک ھەبێت و زەمانەتێکیش ھەبێت کە ئەنجامەکان قبووڵ بکەن، چونکە ناکرێت ئەنجامەکان قبووڵ نەکرێت و ھەڵەکانیش دووبارە نەکرێتەوە".

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار