"چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌ك زانیاری له‌سه‌ر فراوان بوون و به‌هێزبوونی پارتی ده‌خەنە ڕوو"

له‌ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، سه‌ركرده‌كانی ئه‌و حزبه په‌یامی جیاوازیان هه‌یه، دڵنیایی ده‌ده‌نه خه‌ڵكی كوردستان كه پارتی به‌رده‌وام ده‌بێت له پێداگیری مافه‌ره‌واكانی گه‌لی كوردستان و پێكه‌وه ژیان و كوردستانێكی به‌هێز ئامانجی ده‌بێت.
به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌نووس كارزان سه‌باح هه‌ورامی، له16ی ئابی 1946 له‌یادی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، پارتی به‌نیازه هه‌م كۆنگره بكات ئه‌مساڵ هه‌م به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر به‌هێزكردنی به‌رنامه و ستراتیژیه‌تی خۆی، پارتی به‌به‌راوردی حزبه‌كانی دیكه‌ی عێراق و كوردستان به‌رده‌وام هه‌ڵبژاردن دوای هه‌ڵبژاردن به‌هێزتر ده‌بێت، له ئاستی جه‌ماوه‌ریش تادێت جه‌ماوه‌ری پارتی زیاتر به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌ڕوات، ئه‌وه‌ی پارتی جیاده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه كه حزبێكه خاوه‌نی كاریزمایه‌كی به‌هێزی وه‌ك سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانییه، سه‌رۆك بارزانی خاوه‌ن نفوز و پێگه‌و ئایدیا و روانگه‌ی سیاسی تایبه‌تی خۆیه‌تی له ناوچه‌كه، بژارده‌ی چاره‌سه‌ری گرفته‌كان دواجار سه‌رۆك بارزانی ده‌یكاته‌وه، سه‌رۆك بارزانی بۆ پارتییه‌كان وه‌ك باوك و داینه‌مۆی به‌هێز گرنگه، بۆ كوردستانیش وه‌ك سه‌رۆكێكی كاریزما‌و بۆ عێراق و ناوچه‌كه‌ش وه‌ك كلیلی چاره‌سه‌ره، روانگه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ ئاینده‌ی ناوچه‌كه دوور بینه، و له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی جیهان و ناوچه‌كه‌شه‌وه وه‌ك سه‌رۆكی پارێزگاری له ئاشتی ناوچه‌كه پێناسه ده‌كرێت، سه‌رۆك بارزانی سه‌رپه‌رشتی شه‌ڕی داعشی كرد و به‌ئازایه‌تی و قاره‌مانی هێزی پێشمه‌رگه ئه‌فسانه‌ی داعشی تێك‌شكاند، پێشمه‌رگه به‌فه‌رمانی سه‌رۆك بارزانی توانی پارێزگاری له ئاشتی ئه‌وروپا و ناوچه‌كه‌ش بكات، ساڵیادی پارتی دیموكراتی كوردستان هاوكاتیشه له‌گه‌ڵ ساڵیادی له‌دایكبوونی سه‌رۆك بارزانی، عارف روشدی، راویژكاری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌و باره‌وه بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "پارتی رابه‌ری بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كوردستانه و له‌م رۆژه‌دا پیرۆزبایی له‌سه‌رۆك بارزانی و ته‌واوی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و جه‌ماوه‌ری پارتی ده‌كه‌م پارتی هه‌میشه هه‌وڵی داوه كه خواستی گه‌لی كوردستان به‌رز رابگرێت و كاری بۆ بكات و به پشتیوانی گه‌له‌كه‌مان پارتی هه‌نگاوی گه‌وره‌تر ده‌نێت به‌تایبه‌ت له پێشكه‌وتنی و كوردستان و ئارامی و سه‌قامگیری چونكه ئامانجی پارتی بریتییە له نیشتیمان و پاراستنی شكۆی گه‌لی كوردستانه و پارتی باڵانسی هێزی راگرتووه و پارتی ناچێته هیچ سازشێك له‌سه‌ر مافه‌كانی گه‌لی كوردستان.
گوتیشی: " به‌شێكی زۆری خه‌ڵك و سه‌ركرده‌ی حزبه‌كانی دیكه‌ی كوردستان په‌یوه‌ندی به پارتی دیموكوراتی كوردستانه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و سه‌ركردانه‌ی كه له‌ناو حزبه‌كانی دیكه‌وه هاتوونه‌ته ناو پارتی خۆیان خه‌ڵكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمان په‌روه‌رن به‌هۆی نیشتیمان په‌روه‌ری روویان كردوه‌ته‌وه حزبایه‌تی بۆیه كاتێك ده‌گه‌نه ئه‌نجامێك كه ئه‌و حزبه‌ی ئه‌وان تێیدان وه‌ك پێویست كار له‌سه‌ر ئه‌و بیروباوه‌ره‌ناكه‌ن رووده‌كه‌نه پارتی چونكه رووییای نیشتیمانپه‌روه‌ی له‌ناو پارتی ره‌نگی داوه‌ته‌وه و هیچ كه‌سێك ناتوانێت له‌م قۆناغه پێشبڕكێ له‌گه‌ڵ پارتی بكات.
هاوكات نووری حه‌مه‌عه‌لی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی
كوردستان بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "له‌ساڵیادی پارتی دیموكراتی وكردستان پیرۆزبایی له‌سه‌رۆك بارزانی و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و كادیر و ئه‌ندامانی پارتی ده‌كه‌م پارتی 76 ساڵ خه‌بات و تێكۆشان و به‌رخودان ده‌كات له‌پێناوی گه‌له‌كه‌ی خۆی پارتی له پێناوی گه‌لی كوردستان قوربانی زۆری داوه ، له‌یادی دامه‌زراندنی پارتی و له‌دایك بوونی سه‌رۆك بارزانی ئێمه پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و رێبازه‌ین و كۆڵنه‌ده‌رانه كارمان كردووه و به‌رده‌وام ده‌بین له خه‌باتی پارتایه‌تی، له‌رۆژی دامه‌زارندنی پارتی و پێش دامه‌زراندی پارتی بارزانی نه‌مر به‌شداری كۆمار مه‌هاباتی كردووه و پێشووتریش به‌شدار بووه له شۆڕشی بارزان پیشووتر شێخ عه‌بدولسه‌لامی بارزانی خه‌باتی كردووه بۆ كوردستان پارتی درێژه پێده‌ری خه‌باتی نه‌پساوه‌ی گه‌له‌كه‌ی بووه تائێستاش پارتی له خه‌باتدایه حزب هه‌یه له عێراق ته‌مه‌ن له ته‌مه‌نی پارتیدایه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ رێزم بۆ حزبه‌كان نه‌یان توانووه به‌رده‌وام بن له‌مه‌یدانی سیاسه‌ت ناتوانن گۆڕانكاری له گوندێك بكه‌ن نه‌ك ده‌وڵه‌تێك به‌ڵام پارتی به پێچه‌وانه‌وه خۆی له‌گه‌ڵ واقع و گۆڕانكاری ناوچه‌كه گرێداوه.
گوتیشی: "پارتی له ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ش قسه‌ی لێوه‌رگیراوه و رێز لێگیراوه و پرسی پێكراوه چونكه هه‌م به‌به‌هێزی ماوه‌ته‌وه هه‌میش پارتی پرۆژه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه و خاوه‌نی قه‌زیه‌یه سه‌رۆكێكی به‌هێزی هه‌یه، ئاینده‌ی پارتی گه‌وره‌یه ره‌گوریشەی پارتی له چوارپارچه‌ی كوردستان داكوتاوه هه‌موو كوردێكی دڵسۆز شانازی به پارتییه‌وه ده‌كات ئاینده‌ی پارتی رۆشنه له ئاستی دونیا پارتی حساب بۆ كراوه ئه‌مه‌ش ده‌خه‌ری ئه‌وه‌یه ئه‌م حزبه له ئاستی دامه‌زاروه‌ی گرنگی حكومداری مامه‌ڵه ده‌كات زه‌مانی پێكهاته‌كانی كردووه به‌نه‌رمی و به‌به‌هێزی تادێت باشتر گه‌شه ده‌كات .
هه‌ر له‌م باره‌وه، کاروان ساڵح، په‌رله‌مانتاری پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "له‌ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی ئاراسته‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌م دیاره که پارتی تاکه حزبه و پارتی سیاسییه له ناوچه‌که و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌به‌هێزی ماوه‌ته‌وه هۆکاره‌که‌ی و نهێنی ئه‌و مانه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه که هه‌میشه پارتی دیموکراتی کوردستان له‌رێره‌وی نیشتیمانی لای نه‌داوه، سازشی نه‌کردووه له‌سه‌ر مافه‌كان و هه‌موو كاتێك له‌گه‌ڵ ئێش و ئازاری گه‌له‌كه‌ی تێكه‌ڵ بووه و نیشتیمانی نه‌گۆڕیوه‌ته‌وه به‌هیچ شتێك هۆکاری مانه‌وه‌و به‌هێزی پارتی ئه‌وه‌یه که هه‌موو چین و توێژه‌كان و ئاینه‌کانی پاراستووه كۆكه‌ره‌وه‌ی ره‌نگه جیاوازه‌كان و ئاینه جیاوازه‌كان بووه ئه‌وه نیشانه‌ی گه‌وره‌ییه‌تی خه‌باتی درێژ خایه‌نی خۆی بۆ گه‌لی کوردستان سه‌لماندووه ئه‌گه‌ر پارتی به‌هێزی بیت ئۆقره‌یی و دیموکراتی به‌هێزتر ده‌بێت پارتی په‌یامی ئه‌مرۆ و سبه‌یشی هه‌ڵگرتووه پارتی گه‌لی كوردستانی له‌سه‌رووی هه‌مووشتێكه‌وه داناوه، ئه‌گه‌ر به‌هێزی کوردستان ویستی ئاشتی له‌سه‌ر بێت پارتی هه‌ڵی بژاردووه ئه‌گه‌ر كوردستان مه‌ترسی بۆ دروست بووبێت باجی زۆر داوه خه‌باتی داوه نهێنی گه‌وره‌ی پارتی به‌م به‌هێزیه ئه‌وه‌یه كه هیچ كاتێك له‌به‌رپرسیاریه‌تی رای نه‌كردووه و حسابی بۆ باج و خوێن نه‌كردووه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و دۆست و دوژمن ده‌بێت جحساب بۆ پارتی بكات بکات هیچ گۆرانکاریه‌ک سه‌رناگرێت به‌بێ ئۆکه‌ی سه‌رۆک بارزانی و رازی بوونی سه‌رۆک بارزانی له كوردستان و عێراقیش.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: پارتی کاریگه‌ری زۆری له‌ناوچه‌که دروست کردووه دوژمنان زۆر هه‌وڵیان داوه پارتی له‌ناو به‌رن که نه‌یان توانیووه هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه که خه‌ڵک به‌هه‌موو چین و تویژه‌کانه‌وه به‌رگریان له‌م حزبه كردووه، له‌رووی پراکتییکه‌وه هیچ یه‌کێک له‌و حزبانه‌ی له‌ناوچه‌كه هه‌ن هیچ لایه‌نێک به‌قه‌د پارتی وابه‌سته‌ی خاک و نیشتیمان نه‌بووه هیچ حزبێک وه‌ک پارتی راستگۆنه‌بووه له‌گه‌ل په‌یامه‌که‌ی.
هاوكات د.دیندار دۆسکی، چاودێری سیاسی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: وه‌ک هاووڵایه‌کی کوردستان پیرۆزبایی له‌سه‌رۆک بارزانی دکه‌م و هیوادارم سه‌رکه‌وتووبن له‌رێگای خزمه‌تکردنی کوردستان ئه‌گه‌ر سه‌یری شۆڕشه‌کانی رابردوو بکه‌ین ده‌بینن به‌شێکی زۆریان بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م بوون و دواتر له‌ناو چوون به‌ڵام شۆڕشی ئه‌یلوول شۆرشێک بوو له خانه‌قین بۆ زاخۆ سه‌رتاپا هه‌موو کوردستانی گرته‌وه و ئه‌م شۆرشه به‌سه‌رۆکایه‌تی مه‌لا مسته‌فا و پارتی دیموکراتی کوردستان بووه که ئێستاش وای کردووه به‌به‌هێزی له ناوچه‌که بمینێته‌وه جگه له‌وه‌ش ئه‌وه بۆ سه‌ده‌یه‌ک ده‌روات شۆرشی ئه‌یلوول به‌رده‌وام بووه، دواتر شۆڕشی گوڵان هاتووه و پارتی به‌م قۆناغه به‌زیندوویی هێشتوه‌ته‌وه و ئیستا پارتی حزبی یه‌که‌مه له‌په‌رله‌مان و حکوومه‌ت و ده‌نگ ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به پڕۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌یییه‌وه هه‌بووه و پارتی قائید بووه له پرسه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌کان، شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان ده‌سکه‌وتی باشیان بۆ کوردستان هه‌بووه و ئه‌م ده‌سکه‌وتانه بۆ کوردستانییه‌کان بووه، بۆیه که‌سێک دێته کوردستان ئه‌گه‌ر بۆ سه‌ردانیش بێت دێته لای سه‌رۆک بارزانی و خه‌ڵک ده‌زانن پارتی قائید بووه بۆ شۆڕش و کورد و کوردستان له باشووریش ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌یه‌ک هه‌بێت بۆ مافی کوردستان بۆ گه‌لی کورد و کوردستان ئه‌م پرۆژه پارتی سه‌رۆکایه‌تی کردووه به‌تایبه‌ت له بابه‌تی ریفراندۆم و پرسی که‌رکووک و پارتی پرۆژه‌ی هه‌یه و ده‌ستپیشخه‌ری سیاسی هه‌یه، پارتی خه‌باتێکی دوور و درێژی هه‌یه پارتی به‌م هه‌موو تاریخه مێژوویه بۆ دونیا دیاره پارتی خاوه‌نی قه‌زیه‌یه ئه‌م هه‌موو په‌یوه‌ندیه دیپلۆماسییه و ده‌ره‌وه پارتی ده‌وروی سه‌ره‌کی تێدایه و جه‌نابی سه‌رۆک رۆڵی هه‌یه له کوردستانیش دیاره پارتی ده‌ووری سه‌ره‌کیی هه‌یه له پرۆسه‌ی سیاسی .
گوتیشی: پارتی حزبی تێکۆشه‌ره زۆر کادیری دیکه له حزبه‌کانی دیکه هاتوونه‌ته ناو پارتی چونکه به‌شێک له خه‌ڵک ره‌نگه تموحی خۆیان له حزبه‌که‌ی خۆیان نه‌بینیبێته‌وه بێنه ناو پارتی و کاتێک که‌سێک له‌بابه‌تی نه‌ته‌وه‌یی کارده‌کات هه‌ست ده‌کات پارتی له پڕۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌یی فراوانتر بیرده‌كاته‌وه، پارتی وه‌ک حکوومه‌ت حزبی یه‌که‌مه و له‌په‌رله‌مان و حکوومه‌ت پرۆژه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كان یه‌که‌م بووه ئه‌مه‌ش متمانه‌ی خه‌ڵكه به‌و حزبه.




