لە کۆبوونەوەی ئهمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا ئەم تەوەرانە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ

ھەولێر-KDP.info- ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەت، ئەنجام دەدات.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویكردهوه، لە کۆبوونەوی ئهمڕۆی ئهنجومهنی وهزیران دوا پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و هەرێم و ناوچەکە و لوتکەی (جەددە) بۆ ئاسایش و گەشەپێدان دهخرێتهڕوو.
ئاماژه بهوهش كراوه، راپۆرتی بەدواداچوونی ئاستی جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە سێ ساڵەی تەمەنی دا دهخرێتهڕوو، لهگهڵ خستنەڕووی رەشنووسی پڕۆژە یاسای (هەمواری یەکەمی یاسای ئەنجومەنی شوورای هەرێمی کوردستان - عێراق) ژمارە (14)ی ساڵی 2008.
ڕامان وریا




