٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھاتووچۆ لە نێوان ھەرێم و ئێران خێراتر دەکرێت و رێگری لە قاچاغیش دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران گوتی، بەھۆی ئەنجامدانی چەند رێکارێکی پێویست ھاتووچۆ لە نێوان ھەرێم و ئێران خێراتر دەکرێت و بەو ھۆیەوە رێگری لە قاچاغیش دەکرێت، چونکە ھەندێک ئامێری پشکنین دادەنرێت کە رێگری لە قاچاغی دەکات و ھاتووچۆش ئاسان دەکات.

بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران، عەبدوڵڵا ئاکرەیی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "بەردەوام گۆرانکاری لەنێوان ھەرێم و ئێران ھەیە بۆ ئەوەی خاڵە سنووریەکان بەرەو باشتر ببەین و خاڵەکان زیاتر بکەین و ئامادەکاری باشتر بکەین و جارێکی دیکە ترانزێت لەنێوان ئێمە و ئەوان  دەستپێبکاتەوە، ھاوکات ئامێری پشکنین دابنرێت و بێ ئەوەی بەدەست پشکنینی بۆ بکرێت خۆی پشکنین دەکات بەماوەیەکی کورت و دەڕوات، ئەمەش ھەنگاوێکی گرنگە بۆ خێرا ھاتووچۆکردن بەشێوەی ترانزێت لە نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران.

عەبدوڵڵا ئاکرەیی گوتیشی: "ئەگەر ئەو ھەنگاوە بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە زۆر گرنگە، کە رێگری لە قاچاغیش دەکرێت کە ئەمە وەکو سۆنەرە ھەر کەلوپەلێک لەناو ئۆتۆمبێل ھەبێت دیار دەبێت و ناتواندرێت فێل و قاچاغی بکرێت و ھاتووچۆ خێرا دەکات.

لەبارەی ھەڵگرتنی ڤیزە لە نێوان ھەرێم و ئێران، ئاکرەیی ڕوونیشیکردەوە: "بۆ ھەڵگرتنی ڤیزە لە نێوان ھەرێم و ئێران پێویستە ھەردوو وەزارەتی دەرەوەی عێراق و ئێران بگەنە رێککەوتن و ئەو بڕیارە بدەن، بەڵام ئێستا لەماوەی ٢٤ کاتژمێر ڤیزە بە ھاووڵاتیان دەدرێت و ھیچ کێشەیەکیش نیە.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار