٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئه‌مڕۆ مووچەی 13 وەزارەت و دەستە دابەش دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- بەگوێرەی خشتەی راگەیەنراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ دووشه‌ممە 4-7-2022 مووچەی هەر یەكه‌ له‌ دەستەی مافی مرۆڤ، دەستەی دەسپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، دیوانی چاودێری دارایی، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، وەزارەتی سامانە سرووشتیەکان، وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، دابەش دەكرێت.

رۆژی چوارشەممە 28-6-2022وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان مووچەی مانگی شەشی سەرجەم وەزارەت و شوێنەكانی راگەیاند كە لە 30-6-2022 دەست پێدەكات و لە 7-7-2022 كۆتایی دێت كە ماوەی هەشت رۆژ دەخاێنێت.

خشتەی دابەشكردنی مووچە لە رۆژانی داهاتوو بەم شێوەیە دەبێت..

هەواڵی پەیوەندیدار