٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھەموو ڕێکارەکانی بەجووتسایدکردنی شەقامی سەنتەری ناحیەی ڕوڤیا تەواو بووە

سەرچاوە: KDP.info

ڕوڤیا -KDP.info- بەڕێوەبەری ناحیەی ڕوڤیا گوتی، ھەموو ڕێکارەکانی دروستکردنی جووتسایدی ناو ڕوڤیا تەواو بووە و ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کراوە و تەنھا ماوە بودجەیەکی تایبەتی بۆ خەرج بکرێت و دەست بە جێبەجێکردنی بکرێت.

بەڕێوەبەری ناحیەی ڕوڤیا، عەنتەر فەرھاد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''بڕیار دراوە کە شەقامی سەنتەری ڕوڤیا بکرێتە جووتساید، بەڵام بڕیارەکە بەھۆی گۆڕانکاریی لە دیزاین ڕاگیرا و ھەر پڕۆژەیەک دیزاینی بگۆڕدرێت پێویستی بە ھەشت مانگ تا ساڵێک ھەیە، تا ئامادە دەکرێتەوە و ئێستا دیزاینی تەواو بووە و ڕێکاری پێویست گیراوەتە بەر و داواکارییەکە لە ئەنجومەنی وەزیرانە و بۆ ئەوانمان ڕەوانە کردووە.''

بەڕێوەبەری ناحیەی ڕوڤیا ڕوونیشی کردەوە: ''پارەی پڕۆژەکە زۆرە، کە ١٣ ملیار و٨٠٠ ملیۆن دینارە، بۆیە پێویستی بە بودجەیەکی تایبەت ھەیە لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە خەرج بکرێت بۆ ئەوەی بتوانرێت ئەو پڕۆژەیە جێبەجێ بکرێت.''

عەنتەر فەرھاد گوتیشی: ''ھەرکاتێک پارە بۆ پڕۆژەکە خەرج کرا، دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت، کە سوودێکی زۆری بۆ ڕوڤیا دەبێت و سیمایەکی جوان بەو ناحیەیە دەبەخشێت، کە ماوەیەکی زۆرە بڕیاری بەجووتسایدکردنی شەقامی سەنتەری ڕوڤیا دراوە.''

بڵند ئیبراھیم


 

هەواڵی پەیوەندیدار