وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه: لێكۆڵینه‌وه له مووشه‌كه‌كانی خه‌بات ده‌ستی پێ كردووه

هەولێر-KDP.info- شانه‌ی ڕاگه‌یاندن و هۆشیاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی مووشه‌كبارانه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی شارۆچكه‌ی خه‌بات بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ست پێ كردووه.
شانه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕایگه‌یاند: ئێوارەی ئەمڕۆ 1ی ئایاری 2022، جارێکی تر گرووپەکانی دەرچوو لە یاسا، لە شاره‌دێی بەرتلەی شارۆچكه‌ی حەمدانییەی پارێزگای نەینەواوە، شەش مووشەکیان ئاراستەی سنووری قەزای خەبات کرد.
ڕاشیگه‌یاند: مووشەکەکان لەنێوان زێی گەورە و قەزای خەبات کەوتوونەتە خوارەوە.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: مووشه‌كه‌كان هیچ زیانێکی گیانی بەدوای خۆیدا نه‌هێناوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه لە ئێستادا لێکۆڵینەوەکان لەمبارەیەوە دەستیان پێ کردووە.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئەمە چەندینجارە لەو ناوچەیەوە، مووشەکی کاتیۆشا ئاراستەی شارۆچكه‌ی خەبات دەکرێن.




